توانادارکردنی جڤات لە ڕێگەی زمان، زانیار و فێربوون

جاوتەنە سوود لە تەکنەلۆژیا، چالاکیی جڤاتئاژۆ و بونیادنانی سیستەم دەبینێت بۆ فرەواندنی دەرفەتسازی و ئافراندنی داهاتوویەکی هەمەگیر و دەوامەدار.

دەربارەی جاوتەنە

وەک ڕێکخراوێکی ئەرکاژۆ لە کوردستاندا، جاوتەنە کار دەکات بۆ زیندووهێشتنەوەی سیستەمەکانی زمان، زانیار و فێربوون کە دەبنە هۆی توانادارکردنی خەڵک و بەهێزکردنی جڤات. ئێمە کار دەکەین بۆ فەراهەمکردنی دەستڕاگەیشتنی گشتگیر و یەکسان بە فێرکاری و زانیاری لە ڕێگەی بەستنەوەی زمان، فەرهەنگ و تەکنەلۆژیاوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەمووان دەتوانن بە زمانی خۆیان فێرببن، بئافرێنن و گەشە بکەن. لە ڕێگەی نوێگەری و هەماهەنگییەوە، ئێمە ڕێگەچارەی نوێ دەدۆزینەوە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی زیاتر هەمەگیر و زانیار-ئاژۆ لە کوردستاندا.

  • زیندووهێشتنەوەی سیستەمگەلی زمان، زانیار و فێربوون بۆ داهاتوو
  • فرەوانکردنی دەستگەیشتنی یەکسان و هەمەگیر بە فێرکاری و زانیاری
  • بەستنەوەی زمان، تەکنەلۆژیا و فەرهەنگ بۆ چەرخاندنی بەرەوپێشچوونی جڤاکی

جاوتەنە بڕوای بە هێزی زمان، زانیار و فێربوون هەیە وەک بنچینەی یەکسانی، نوێگەری و فراژووتنی دەوامەدار.

زیاتر بخوێنەوە

ڕاژەکان

ئێمە شەش ڕاژەی سەرەکی پێشکەش دەکەین بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکان، جڤاتەکان و تاکەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا.

ژێرخانی زمان

ئێمە زمانی کوردی بەهێز دەکەین لە ڕێگەی فراژووتن و نوێگەری دیژیتاڵی، سازکردنی ئەو ئامراز و سەرچاوانەی کە زمانی کوردی بەردەست، کردەکی و فرەڕەنگ دەکەن لەسەر ئاستی فێرکاری و فەرهەنگی.

ڕێکخستنی زانیار

ئێمە سەرچاوەی کوردی تەرجەمە، دۆکیۆمێنت و وەشان دەکەین بۆ ئافراندنی گەنجینەیەکی دیژیتاڵی کە زانیاری خۆجێی دەبەستێتەوە بە تۆژینەوەی جیهانییەوە بۆ برەودان بە فێربوونی بێبەرامبەر، هەمەگیر و هەمیشەیی.

فێربوونی هەمەگیر

ئێمە پرۆگرامی فێربوونی دیژیتاڵی و ئاوێتە دیزاین دەکەین، بەردەست دەخەین و هەڵدەسەنگێنن کە گونجێنراون لەگەڵ پێویستییەکانی جڤاتدا، ئەمەش بە ئامانجی فرەواندنی دەرفەتگەلی یەکسان بۆ هەمووان.

بونیادنانی سیستەمی دیژیتاڵی

ئێمە پلاتفۆرم و گەنجینەی فێربوونی ئەلکترۆنی بونیاد دەنێین و داتای کراوە دەخەینە بەر دەست بۆ فرەواندنی دەستڕەسی دیژیتاڵی. هەروەها جڤات بە توانستگەلی جیاواز تەیار دەکەین بۆ ئافراندن، بەشکردن و بەکارهێنانی زانیار بە شێوەیەکی دەوامەدار.

توانادارکردن و هاوئاهەنگی دامەزراوەیی

ئێمە کۆمەکی و ڕێنوێنیی دامەزراوەکان دەکەین لە بوارەکانی ڕێبەرایەتی و دیژیتاڵاندن. هاوئاهەنگییەکانمان هانی نوێگەری، بەرپرسایەتی و سیستەمی دەوامەدار دەدەن لە کەرتی گشتی، تایبەت و جڤاکیدا.

پەیڕەو و داژداری

ئێمە پێشنیازی پەیڕەوسازی دەکەین، ڕێبەری هەڵمەتی هۆشیاری دەکەین و پشتیوانی یاسادان دەکەین بۆ مسۆگەرکردنی دەستڕەسی یەکسان لە زمان، زانیار و فێربووندا.

بەشداربە لەم ئەرکەدا

پشتیوانی بکە لە گەیشتنی هەمووان بە فێرکاری و فراژووتن لە کوردستان.

دەستڕەسیی هەمەگیر

ئێمە دڵنیایی دەدەین لەوەی کە هەمووان دەتوانن فێرببن، بئافرێنن و بەشداری بکەن لە ڕێگەی دەستگەیشتنی یەکسانەوە بە زمان، زانیار و فێربوون.

تواناسازیی دیژیتاڵی

ئێمە تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنین بۆ فروانکردنی هەمەگیری، بەهێزکردنی فێرکاری و بەستنەوەی جڤاتگەل لەڕێگەی سیستەمێکی دیجیتاڵی نوێگەرەوە.

فراژوتنی جڤاتئاژۆ

ئێمە جڤاتگەل توانادار دەکەین بۆ سەرپێخستنی گۆڕان لەڕێگەی بەهێزکردنی توانستی خۆجیی، هەماهەنگی و دەرفەرتی فێربوونی هەمیشەیی.

خۆڕاگریی دەزگەیی و فەرهەنگی

ئێمە پارێزگاری لە ناسنامەی فەرهەنگی دەکەین و دەزگەکان بەهێز دەکەین بۆ مسۆگەرکردنی وەرچەرخانێکی جڤاکی درێژمەودا، هەمەگیر و دەوامەدار.